بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە دەوحە، وتی: هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و قەتەر لە بوارەکانی کەلتوری، زانستی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و ….. مسۆگەر دەبێت و ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆ ئەم مەبەستە هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: ئەم ڕژێمە ئێمە ناچار بە کاردانەوە دەکات، لە ڕۆژی دەستبەکاربوونم میوانی ئێمە شەهید هەنیەی تیرۆر کرد. بە ئێمەیان وت کاردانەوەتان نەبێت با ئاشتی لە غەززە مسۆگەر ببێت، ئەوەیان نەکرد و ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی بە تاوانەکانی لە لوبنان دا. ئێمە ناچار بە کاردانەوە بووین و لە بەرامبەر هەر جموجوڵێکدا کاردانەوەی توندمان دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی پەرەسەندنی ئاڵۆزی و قەیرانە لە ناوچەکە، ئێمە داوا لە ئەمریکا و ئەورووپا دەکەین ڕێگری لە تاوان و کوشتاری ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە بکەن و ئەم دۆخەی ئێستا لە بەرژەوەندی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی نییە./.