بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد سنیۆرە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان وتی: ڕژێمی داگیرکار ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لوبنانی ئاوارە کردووە و کارەساتێکی گەورەی خوڵقاندووە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا لە ڕووی مرۆییەوە، بەڵکوو لە سەرجەم ئاستەکانی ئابوری و سیاسیشەوە لوبنان دەڕووخێنێت، ئەم ڕژێمە هەموو چەکەکانی لە شەڕی دژ بە لوبنان بەکارهێناوە و بەئەنقەست لوبنانی کردووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی چەکەکانی خۆی.
سنیۆرە وتی کە ئەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دەیکات لە زیانی خەڵک و داهاتووی لوبنانە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەدەر لە قەیرانی ئاوارەکانی سوریا و ئەو تۆڕە پارێزراوەی ساڵی 2006 کە لە ئێستادا نییە، لوبنان ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورەی ئابوری بووەتەوە و توانای وەڵامدانەوەی ئەم شەڕەی ڕژێمی زایۆنیستی نییە./.