بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە کە بەشێکە لە سیستەمى بەرگریی عێراق، هاوتاى هێزەکانى سوپاى ئەم وڵاتە بکرێت، هەروەها پێویستە وەزارەتى بەرگری عێراق هاوشێوەى هێزە ئەمنییەکانى دیکە، هاوکاریى دارایى و سەربازیى پێشمەرگە بکات و مەشق و ڕاهێنانى زیاتریان پێبکات.
ناوبراو وتی: هێزى پێشمەرگە نە لە ڕابردوو، نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا نابێتە مەترسى بۆ سەر عێراق، بەڵکوو دەبێتە پشتیوانى سوپاى ئەم وڵاتە.
شۆڕش ئیسماعیل ڕاشیگەیاند کە هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى 70 و 80 بە باشى بەڕێوەدەچێت و هێزى حیزبى دەچنە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگەوە./.