بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنار چەندین پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆژی تێدایە و سەرنجی زانا و توێژەرانی راکێشاوە.
ئەنجامی توێژینەوە زانستییە جیاوازەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەنار تایبەتمەندییەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر و دژە ڤایرۆس و دژە شێرپەنجەی هەیە، سوودی هەیە دژ بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشییەکانی ناوپۆشی جەستە، ڕۆماتیزم و تەنانەت وەرەم و نەخۆشییەکانی ناو دەم و ددان هەروەها کاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی پێست هەیە.
دەکرێت دەنکی هەناری تازە لە گەڵ ناوکەکەی بخورێت، چونکە ریشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش سوودەکانی هەنار و بەها خۆراکیەکەی زیاد دەکات، ڕیشاڵی خۆراکی کە زۆرجار لە خۆراکی زۆر کەسدا کەمی هەیە، چەندین سوودی هەیە، لەوانە رێگریکردن لە شێرپەنجەی ریخۆڵە، لابردنی ماددە زیانبەخشەکان لە جەستە و باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
تەنیا ناوکی نەرمی هەناری تازە دەتوانرێت بخورێت، چونکە ناوکی ڕەق زیان بە پەردەی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەگەیەنێت، هەروەها پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە هەنار بە تەنیا چارەسەری هیچ نەخۆشییەک ناکات، بۆیە کاتێک کێشەیەکی تەندرووستی درووست دەبێت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت./.