بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشە درۆنییەکەی حزبوڵڵای لوبنان بارەگای کەتیبەکانی گۆلانیی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆر بوون.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ڕەوشی تەندرووستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان لە ئارادایە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها دانیان بە شکستی سیستەمەکانی بەرگریی ئەو ڕژێمەدا ناوە و ڕایانگەیاندووە کە نەتوانراوە ئەو درۆنانە بخرێتە خوارەوە کە باشوری حەیفای کردووەتە ئامانج.
ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەمە کوشندەترین هێرشی حزبوڵڵا لە پاش دەستپێکردنی شەڕی لوبنانەوە بووە.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوەکانی هێرشە درۆنییەکەی حزبوڵڵا گەیشتووەتە 15 کەس.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی و میدیا و شرۆڤەکارە شوێنکەوتووەکانی ئەمریکا و ئەو ڕژێمە لە پاش شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا و هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی داگیرکار، ڕایانگەیاندبوو کە حزبوڵڵا ناوەندی فەرماندەیی لە دەست داوە و بەرەو لەناوچوون دەڕوات./.