بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکیدا کە ڕۆژی سێ شەممە 15 ی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاو کرایەوە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی، ڕژێمێکی داگیرکارە و هەوڵی داگیرکردنی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەدات.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ ناوچەکە و جیهان و پێش ئەوەی پرسیار بکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕوویدا، پرسیاری ئەوە بکەن بۆ داگیرکاری کراوە.
شێخ نەعیم قاسم بەرامبەر بە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: عێمە درێژە بە ڕێبازی خۆڕاگری دەدەین و دڵنیاین کە دوژمن تەنانەت لە ناوەکەی ئێوەش دەترسێت و ئێمە دوژمنی زایۆنیستی تووشی شکست دەکەینەوە و ئەوان لە خاک و وڵاتی خۆمان لوبنان دەردەکەین.
ناوبراو وتی: خۆڕاگریی ئێمە ڕەوا و بەرگرییە و ئامانجەکەشی دژایەتی داگیرکارییە و هەوڵێکە بۆ ئازادکردنی خاکەکەمان.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان دەکات و پشتیوانی لە فەڵەستین مایەی شانازی ئێرانە کە هەموو هێز و توانایەکی بۆ بەهێزبوونی پێگەی فەڵەستین بەکار هێناوە.
وتیشی کە ماوەیەکە هاوکێشەکەمان گۆڕیوە و هێرشی مووشەکی و درۆنیمان کردووەتە سەر ناوچەکانی حەیفا و تەل ئەبیب و دەتوانین هەر شوێنێک بکەینە ئامانج./.