بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2024، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری قاهیرە لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆبووە.
سەرۆکایەتی کۆماری میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە عەبدولفەتاح سیسی لەو کۆبوونەوەدا هەڵوێستی خۆیی لە سەر دژایەتیکردنی شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکە دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەم دۆخەی ئێستا مەترسییەکی گەورەی بۆ گەلان و وڵاتانی ناوچەکە بە دواوە دەبێت.
سەرۆک کۆماری میسر هەروەها جەختی لە سەر پێویستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەستی غەززە و لوبنان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت هاوکارییە مرۆییەکان بەپەلە ڕەوانەی کەرتی غەززە بکرێت.
سەید عەباس عێراقچیش لەو کۆبوونەوەدا سڵاوی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە سەرۆک کۆماری میسر و ستایشی هەوڵەکانی ئەم وڵاتەی کرد و بۆ مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە./.