بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی شەهیدبوونی یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەو پەیامە لە درێژەدا هاتووە:
بە ناوی خودای گەورە
گەلانی موسڵمان!
گەنجانی ئازای ناوچەکە!
تێکۆشەری قارەمان، فەرماندە یەحیا سینوار پەیوەست بە دۆستانی شەهیدی بوو.
ئەو ڕواڵەتی درەوشاوەی خۆڕاگری و تێکۆشان و خەبات بوو، بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە لە دژی دوژمنی زاڵم و دڕندە وەستابوو، بە تەکنیک و بوێری لێدانێکی گەورەی ڕژێمی زایۆنیستیی کرد، لێدانێکی قەرەبوونەکراوی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ی لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا بە دیاری هێشتەوە و پاشان بە شەرەف و شانازییەوە پەیوەست بە دۆستانی شەهیدی بوو.
کەسێکی وەک ئەو کە تەمەنی لە شەڕی دژ بە دوژمنی داگیرکار و زاڵمدا بەسەربرد، جگە لە شەهیدبوون هیچ ئاکامێک شیاوی نییە. نەبوونی ئەو بۆ بەرەی خۆڕاگری بەئازارە بەڵام ئەم بەرەیە بە شەهیدبوونی کەسایەتییە دیارەکانی وەک شێخ ئەحمەد یاسین، فەتحی شەقاقی، ڕەنتیسی و ئیسماعیل هەنیە لە پێشڕەوی نەوەستا و بە شەهیدبوونی سینواریش کەمترین ڕاوەستانی نابێت. بە یارمەتی خودا حەماس زیندووە و بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
وەک هەمیشە لە گەڵ تێکۆشەر و خەباتگێڕە دڵپاکەکاندا دەمێنینەوە. بتوفیق من اللە و عونە.
شەهیدبوونی برادەرمان یەحیا سینوار بە بنەماڵەکەی و هەڤاڵان و سەرجەم هاسەنگەران و شوێنکەوتووانی تێکۆشان لە ڕێگای خودا پیرۆزبایی دەڵێم و هاوخەمی خۆم بە بۆنەی نەبوونیشی دەردەبڕم.
سەید عەلی خامنەیی
28 ی ڕەزبەری 1403 ی کۆچی هەتاوی