بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی 18 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە شاری ئیستەنبووڵ پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حەماس و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا دۆخی مرۆیی بە تایبەت لە ناوچەی باکوری غەززە تاوتوێ کراوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی سەرجەم تواناکانی بۆ کۆدەنگی جیهانی لە دژی کارەساتی مرۆیی غەززە بەکار دێنێت.
هەر لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دانوستانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ کرا./.