بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس سەعید لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی دووەم خولی سەرۆکایەتی کۆماری تونس وتی: ئێمە لە گەڵ گەلانی زوڵملێکراوی جیهان بە تایبەت گەلی فەڵەستینین تا ئەم گەلە بتوانێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە سەرتاسەری خاکەکەی پێک بێنێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە بە بێ هیچ مەرجێک لە گەڵ خەڵکی لوبنان و تەواوی گەلانی زوڵملێکراوی جیهانداین.
قەیس سەعید وتی: دەمەوێت بە هەمووان دڵنیایی ئەوە بدەم کە شتێک بە ناوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی داگیرکار و تاوانباری زایۆنیستی بوونی نییە و هەر کەس لە گەڵ ئەم ڕژێمە هاوکاری و پەیوەندیی هەبێت، خیانەتێکی گەورەی بە گەلی فەڵەستین کردووە./.