بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بە ئاماژە بە هێرشە درۆنییەکەی سەر شوێنی مانەوەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، وەک پەیامێک بۆ سەرکردەکانی ئەو ڕژێمەی ناو برد و ڕایگەیاند کە پەیامی هێرشەکە ئەوەیە کە هیچ یەک لەوان لە تۆڵەی دادپەروەرانەی خەڵکی خۆڕاگر و ئازادیخوازی فەڵەستین ڕزگار نابن.
ئەبو عوبەیدە ستایشی ئەو هەنگاوەی حزبوڵڵای لوبنانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە پەیامەکەی ئەوە بووە کە ئەگەر سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بتوانن لە سزادانی نێودەوڵەتی دەرباز بن، ناتوانن خۆیان لە تۆڵەسەندنەوەی گەلی فەڵەستین ڕزگار بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە شەهیدکردنی سەرکردەکانی خۆڕاگری هیچ کات نابێتە هۆی لاوازبوونی، بەڵکوو ئیرادەی خۆڕاگری بۆ زیانگەیاندن بە دوژمن بەهێزتر دەکات./.