بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات بە ئامادەبوونی سەید عەباس عێراقچی و عەبدوڵڵا بن زاید وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات لە شاری کازان پایتەختی کۆماری تاتارستانی ڕووسیا کۆبوونەوە.
سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاندووە کە یەکەم تەوەری کۆبوونەوەکەی پزیشکیان و بن زاید، پێویستی ڕاگرتنی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە و لوبنان بووە و هەر دوو وڵات هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە هەندێک ناکۆکی نێوان هەر دوو وڵاتیش باس کراوە، بە تایبەت لە سەر سێ دوورگەکە و ئێران هیچ دەرفەتێک بۆ بەرگری لە هەڵوێست و بەرژەوەندییەکانی لە دەست نادات./.