بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە کۆنگرەی بەرزڕاگرتنی یادی 9 هەزار و 800 شەهیدی پارێزگای کرماشاندا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەر هەنگاوێک بنێت دوژمنەکانی دە هەنگاو دەنێن، ئەو ڕژێمە ناتوانێت لەم شەڕەدا سەرکەوتوو بێت و تووشی شکست دەبێت.
ناوبراو وتی: ڕژێمێکی بچووک کە لە سەدا 98 ی ئابورییەکەی بەسراوەی دەریایە، دەبێت باشتر بیربکاتەوە، بڕیاری هەڵە دەتوانێت پرۆسەی ڕووخانی ئەو ڕژێمە خێراتر بکات، ئێمە بە یارمەتی خودای گەورە لە بەرامبەر ئەم تاقمە ناپاکەدا ڕاوەستاوین.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئەمریکییەکانیش تووشی هەڵە بوون و ناوبانگی سیاسی خۆیان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە گرێداوە و خۆیان لە نێو وڵاتان و گەلانی جیهاندا پەراوێز خستووە.
سەلامی وتی: ئەمڕۆ جیهان، ئەمریکا بە وڵاتێک دەناسێت کە بۆمبەکانی بە سەر منداڵانی غەززە و لوبناندا دەڕژێنێت، لەو هەموو شکۆ و هێزەی ئەمریکا تەنیا ئەمە لە سەر زەوی ماوەتەوە و ئەمەش بەردەوام نابێت.
ناوبراو وتی: لەو خاکە دوورەوە هەر ڕۆژ و هەر شەو، نیشانە و دەرکەوتنی نوێی گەورەیی ئیمان دەبینین، دوژمن ماڵەکان دەڕووخێنێت و کوژرانی ژنان و منداڵانی بێ بەرگری وەک بەڵگەنامەی سەرکەوتنی خۆی بۆ هەموو جیهان بڵاو دەکاتەوە و تەواوی هێز و هونەری خۆی بە لەناوبردنی ژیانی خەڵک دەزانێت، بەڵام لەو دیوەکەی ئەم بەرەیدا خەڵکانێک بوونیان هەیە کە لە سەرەتای ژیاندا لە جیهاد و تێکۆشاندا لەدایک بوون.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن لە خۆکوشتندایە، وتی: کاتێک هێزێک بەرەو هەڵوەشانەوە بڕوات، بەستێنی داڕمانی خۆی ئامادە دەکات و ئەمڕۆش ڕژێمی زایۆنیستی وردە وردە گۆڕستانێک هەڵدەکەنێت کە لە ناوەڕاستیدا دەنێژرێت و ئەمە بەڵگەیەکی ئیسلامییە کە دەڵێت هیچ حکومەتێک لە سەر بنەمای زوڵم و ستەم توانای مانەوەی نییە.
حوسێن سەلامی لە کۆتاییدا وتی: هیچ بەرپرسێکی سیاسی سەردانی ڕژێمی زایۆنیستی ناکات تەنیا لایەنگرانی نەبێت، بە تایبەت ئەمریکییەکان کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامی سیاسەتە تاوانکارییەکەی ئەو وڵاتەیە. ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت وەرزشوانەکانی بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان بنێرێت، هیچ کەس ڕێ بە بەرپرسەکانی نادات، جیهان بە فەرمی ئەم ڕژێمە ناناسێت و شەرعییەتی لە دەست داوە./.