بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە حزبوڵڵای لوبنان لە ماوەی دوو خولەکدا 50 مووشەکی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین تەقاندووە.
پەیامنێری کەناڵی روسیا الیوم بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل لە باشوری لوبنانەوە مووشەکباران کراوە و لە سەر زاری سەرچاوە زایۆنیستەکانەوە ئاشکرای کردووە کە چەند کەسێک لە نەهاریا و ئەلجەلیل بریندار بوون.
ڕۆژنامەی مەعاریۆ هەواڵی برینداربوونی 3 زایۆنیستی لە نەهاریا بڵاو کردووەتەوە.
حزبوڵڵای لوبنان کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێ و بێهیوایی بە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستیندا زاڵ کردووە و شارۆچکەنشینەکان زیاتر لە یەک ساڵە ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و ئەمەش ڕژێمی زایۆنیستیی تووشی قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و دارایی کردووەتەوە./.