بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی باشوری ئەم وڵاتە لە گەڵ هێزەکانی سوپای زایۆنیست لە باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، تا ئێستا 70 ئەندامی سوپای زایۆنیست کوژراون و نزیکەی 600 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زایۆنیستەکان لە ئەنجامی ئەم دەسدرێژییەیان زیانێکی زۆر و گورزێکی کوشندەیان بەرکەوتووە.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەروەها ڕایگەیاندووە کە 28 تانکی مێرکاڤا، 4 بۆڵدۆزەری سەربازی، یەک زرێپۆش، تانکێکی نەفەرهەڵگر و 4 درۆنی ڕژێمی زایۆنیستی تێکشکێندراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم زیانانە جیا لەوەیە کە لە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی باکور و قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەر ئەو ڕژێمە کەوتووە./.