بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا سوپای زایۆنیست گورزێکی کوشندەی لە شەڕی وشکانیدا بەرکەوتووە و بە پێی ئامارێکی وەزارەتی شەڕی ئەو ڕژێمە، 890 کەس لە سەربازان و ئەفسەرانی سوپا و ئەندامانی پۆلیسی و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە کوژراون.
ئەم ئامارەش گوزارشت لە سانسۆرێکی توندی هەواڵی زیانە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و ژمارەی کوژراوەکان زیاتر لەوەن کە ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویکردووەتەوە.
وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 5 هەزار و 65 کەس کە ڕەوشی تەندرووستی 750 کەس لەوان ناجێگیرە.
پێشتریش سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای شەڕی وشکانییەوە لە باشوری لوبنان تا ئێستا 57 سەرباز و ئەفسەری زایۆنیست کوژراون./.