بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هەوڵی نێوەندگێری بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بەردەوامە بەڵام شاندی حەماس بەرگری لە بنەماکانی خۆی دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە شاندی حەماس بۆ بیستنی دەستپێشخەری نوێ سەردانی قاهیرەی کردووە بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئەم بزوتنەوەیەدا ڕووینەداوە.
حەمدان ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە کوشتاری خەڵک بە شتێک ناگات و سەرجەم پیلانەکانی ئەو ڕژێمە شکستیان هێناوە.
ئۆسامە حەمدان ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری بە گیانفیداییەوە بەرگری لە خەڵک و خاکی فەڵەستین دەکەن./.