بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد یەزبەک سەرۆکی ڕێکخراوی شەریعەتی حزبوڵڵا و لە ناودارترین زانایانی شیعەی لوبنان، لە پەیامێکدا بەرامبەر بە هێزەکانی ئەم بزوتنەوەیە، ڕایگەیاند کە ” ئێوە لە خودا دەترسن بەڵام دوژمنی خودا و دوژمنی مرۆڤایەتی، واتە زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکان، لە هەڵوێست و خۆڕاگریی ئێوە دەترسن “.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی خۆڕاگری بە درێژەپێدانی ڕێبازی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، خەونی زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکانیان لەناوبردووە، ڕایگەیاند کە ” ئێوە خاک، پیرۆزییەکان و فەڵەستین ئازاد دەکەن، بە ئیرادەی ئێوە ئاڵای ئیسلام هەموو کات شەکاوە دەبێت “.
کوژران و برینداربوونی سەدان سەربازی زایۆنیست لە گەڵ شکستی لە سەرجەم بەرەکانی شەڕ، گرنگترین دەسکەوتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە یەکەم مانگی شەڕی سەپێندراوی دژ بە باشوری لوبنان بووە./.