بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل کەوسەری لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەسدرێژییەکەی بەرەبەیانی شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران، وتی: هەنگاوە شکستخواردووەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بە هیچ شێوازێک هۆکاری وەڵامنەدانەوەی ئێمە نابێت و ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت سزای دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران ببینێت.
ناوبراو وتی کە ئەم وەڵامە بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕەهەندەکان و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و لە باشترین کاتدا دەبێت و لە هەمان کاتدا وەڵامێکی پەشیمانکەرەوە و بەئازار بۆ زایۆنیستەکان دەبێت.
کەوسەری ئامۆژگاری زایۆنیستەکانی کرد کە درێژە بە ژیانی نێو پەناگەکان بدەن./.