بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: خەڵکی ئازیزی ئێمە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 45 ساڵی ڕابردوودا ئەوەیان سەلماندووە کە هیچ کات لە بەرامبەر دوژمناندا شکست ناهێنن.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ جیهانیان ئەوە دەبینن کە لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت ئەمریکا بانگەشەی ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام لە بەرامبەر کوشتاری دەیان هەزار ژن و منداڵ لە لایەن ئەو ڕژێمەوە بێدەنگن. ئایا ئەو منداڵانە تیرۆریست بوون، ئایا داخستنی ڕێگای گەیاندنی خۆراک و دەرمان بۆ خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە لە ڕیزی بنەماکانی شەڕ و جیهانی شارستانیدایە؟
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمڕۆ ویژدانە بەئاگاکان لە جیهاندا ڕقیان لە ڕژیمی زایۆنیستی و تاوانە دڕندانەکانی ئەو ڕژێمە هەیە.
پزیشکیان وتی: ئەگەر دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی درێژەی هەبێت، ئاڵۆزییەکان پەرەدەستێنن و دەزانین کە ئەمریکا هاندەری ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ تاوانی زیاتر./.