بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وازی لە بەرپرسیارێتی خۆی لە ناوچەکە و جیهان نەهێناوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان، وتی کە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە بابەتێکی سەرەکییە و حکومەتی بەغدا هەوڵەکانی لە پێناو ڕاگرتنی شەڕ زیاتر کردووە.
عەودای ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران، دەسدرێژییەکی تاوانبارانەیە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەغدا سکاڵایەکی لەم بوارەدا ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە./.