بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود ئۆلمێرت بە کەناڵی CNN ی ڕاگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ پشت بە کەسانی توندڕەو دەبەستێت و چاوپۆشی لە کاروباری نایاسایی ئەوان دەکات.
ئەگەرچی ئولمێرت ئاماژەی بە ناوی کەسێک نەداوە، بەڵام پێدەچێت مەبەستی ناوبراو وەزیرانی ئاسایشی ناوخۆیی و دارایی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بێت کە بە بۆچوونی شرۆڤەکارانی کاروباری ڕژێمی زایۆنیستی، بنیامین نتانیاهۆ بەسراوەی بڕیارەکانی ئەوانە.
بەم پێیەش، نتانیاهۆ بە هۆی مەترسی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرانی ئاسایشی ناوخۆیی و دارایی کە کاریگەری لە سەر هەڵوەشانەوەی کابینەکەی دەبێت، گوێڕایەڵی بڕیارەکانی ئەو دوو وەزیرەیە.
ئولمێرت ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ دوژمنی زایۆنیستەکانە نەک ئێران و حزبوڵڵا./.