بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ” ئەو تاقمە تیرۆریستییە جوداییخوازە بە ئامانجی درووستکردنی ئاژاوەگێڕیی سەر شەقام و تیرۆر و ئاڵۆزی، لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هەوڵی هاتنەوە ناو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایان دەدا، بەڵام پاش گەیشتنیان ناسێندران و تێکشکێندران “.
لەو ئۆپەراسیۆنەی وەزارەتی هەواڵگری ئێراندا یەکێک لە ئەندامانی ئەو تاقمە تیرۆریستییە کوژرا و دوو کەس لە هاوڕێکانی دەستگیر کران و دەست بە سەر چەک و کەرەستەکانیاندا گیرا./.