بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی ” دەستپێشخەری وەبەرهێنانی داهاتوو ” وتی: سیاسەتی ئێمە لە جێی ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە، گرنگی بە گەشەپێدان دەدات و ئێمە هەوڵ دەدەین تا ڕێگای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بدۆزینەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوو دەدات، کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەتەوەییە.
بن فەرحان وتی کە ئێمە درێژە بە سیاسەتی خۆمان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی دەدەین و فەڵەستینییەکان مافی دیاریکردنی چارەنووس و پێکهێنانی وڵاتی خۆیان هەیە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە دەبێت فەڵەستین لە زووترین کاتدا ببێتە ئەندامی فەرمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ناوبراو وتی: پێش هەر چارەسەرێک بۆ ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین، هیچ ئاساییکردنەوەیەک لە پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئیسرائیلدا ڕوو نادات.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی: پێکهێنانی وڵاتی فەڵەستین پەیوەندی بە بنەماکانی مافی نێودەوڵەتییەوە هەیە نەک بە فەرمی ناسینی لە لایەن ئیسرائیلەوە./.