بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گادی ئیزنکوت سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە گرتووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ بە کردەوە بووەتە بەشێک لە ستراتیژی ئێران بۆ لاوازکردنی ئیسرائیل تا هەڵوەشانەوە و لەناوچوونی و هەست بەو مەترسی و هەڕەشانە ناکات کە ڕوبەڕوی ئیسرائیل بووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هیچ کەسێک هێندەی بنیامین نتانیاهۆ لە لاوازکردنی ئەم ڕژێمەدا سەرکەوتوو نەبووە./.