بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی ” المیادین ” ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 40 ساڵە هیچ دەسدرێژییەکی بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە و بە دڵنیاییەوە وەڵامی ڕژێمی زایۆنیستی دەداتەوە.
ناوبراو وتی: دەتوانین لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەموو ئەو شتانەی زایۆنیستەکان هەیانە، بیکەینە ئامانج.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: شەهیدبوونی سەرکردەکان، بەرەی خۆڕاگری بەهێز دەکات نەک ئەوەی لاوازی بکات.
فەدەوی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی وادەزانێت کە بە شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەرکردەکانی دیکەی حزبوڵڵا، خۆڕاگری لە لوبناندا ناهێڵێت، بەڵام خۆڕاگریی لوبنان بەهێزتر لە ڕابردووە./.