بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی هەینی 1 ی تشرینی دووەمی 2024 لە شاری ئیستەنبووڵ لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەردۆغان و سودانی لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە بەردەوامەکانی سەر ئاشتی و سەقامگیرییان تاوتوێ کردووە کە لە ئەنجامی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان و هێرشەکانی بۆ سەر چەند وڵاتێکی ناوچەکە هاتوووەتە پێشەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەوڵەکانیان لە پێناو ڕاگرتنی شەڕ و گەیشتن بە ئاگربەست و ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان چڕ بکەنەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ئەوەیان کردووە کە هاوکارییە مرۆییەکان بە بێ هیچ کێشە و بەربەستێک بگاتە دەستی دانیشتووانی غەززە./.