بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی کۆتایی هاتنی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان وەک سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ماوەی کارکردنی وەک سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر، سەرجەم هەوڵەکانی لە پێناو باشتربوون و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان بەکار هێناوە.
ڕەشنودی ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باشن.
ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران و هاوکارییەکانی بۆ لایەنە سیاسییەکان لە پێناو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە تاران بەردەوام سەبارەت بە بەغدا و هەولێر ڕۆڵی خۆیی گێڕاوە و لە هەر کوێ پێویست بە هاوکاری بووە، ئەوەی جێبەجێ کردووە، لە بەر ئەوەی کە سەقامگیری بەغدا و هەولێر و چارەسەربوونی کێشەکانیان بۆ ئێران زۆر گرنگە./.