بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2024، هەر دوو مانگی دەستکردی کەوسەر و هۆد هۆد کە لە لایەن کەرتی تایبەتی زانست بنەماوە بەرهەم هێنراون، لە سەر کەشتی سایۆزی ڕووسی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.
مانگی دەستکردی کەوسەر بۆ بەکارهێنانی کشتووکاڵی و نەخشەکێشان و ڕووپێوی گونجاوە، هەروەها مەودای وێنە ڕەنگاوڕەنگەکانی 15 کم و ڕێژەی وێنەگرتنی 6 وێنەیە لە چرکەیەکدا.
هەروەها هۆد هۆد سەکۆیەکی تایبەتە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەنتەرنێتی و لە کەرتی کشتووکاڵ، گواستنەوە، لۆجستیک و ژینگەدا بەکار دێت./.