بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماسەوە ڕایگەیاند کە شکستی دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا باجی سرووشتیی هەڵوێستی تاوانبارانەی سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە بەرامبەر شەڕی غەززە بووە.
ئەو بەرپرسەی حەماس داوایکردووە کە دوناڵد ترەمپ وانە لە هەڵەکانی جۆبایدن وەربگرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرکەوتنی ترەمپ دەیخاتە بەردەم تاقیکردنەوەی پابەندبوونی بە بەڵێنی ڕاگرتنی شەڕی غەززەوە./.