بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی ئەمرۆ پێنج شەممە 7 ی تشرینی دووەم، پرۆژەی فراوانکردن و درووستکردنی پێنج سەکۆی لە بەندەری فاو بۆ لەنگەرگرتنی کەشتییەکان کردەوە کە لە لایەن کۆپانیایەکی کۆریای باشورەوە درووست کراون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو پێنج سەکۆ نوێیە بڕبڕەی پشتی بەندەری فاون و کاریگەرییان لە سەر گەشەسەندن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەی ئابوری هەیە.
سودانی ڕایگەیاند کە گەشەی ئابوری عێراق بە بەرنامەیەکی سەرەکی حکومەت دادەنرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەندەری فاو گرنگییەکی ستراتیژیی بۆ ئابوری و بازرگانی جیهانی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وڵاتەکەیی بە خاوەنی پێگەیەکی بەهێز لە ئابوری جیهان ناو بردووە./.