بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی گەشتوگوزاری قەتەر ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ئاشکرا کردووە کە لە مانگی کانوونی دووەم تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی دەستەی گەشتوگوزاری قەتەردا هاتووە کە لە ماوەی 10 مانگدا 4 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە کە یەکسانە لە گەڵ کۆی گشتی ئەو گەشتیارانەی لە ساڵی 2023 دا سەردانی قەتەریان کردووە.
ژمارەی گەشتیارانی قەتەر لە ماوەی 10 مانگی ساڵی 2024 لە سەدا 26 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی هەبووە.
لە سەدا 41.8 ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی قەتەریان کردووە لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و لە سەدا 58.2 ی گەشتیاران لە وڵاتانی دیکەوە سەردانی قەتەریان کردووە.
گەشتیارانی قەتەر زیاتر لە وڵاتانی سعوودیە، هیندستان، بەریتانیا، بەحرەین، ئەمریکا، کوێت، عۆمان، ئەڵمانیا، ئیمارات و چین ەوە بوون.
لە سەدا 56 ی گەشتیاران لە ڕێگای هێڵی ئاسمانی، لە سەدا 37.84 لە ڕێگای وشکانی و لە سەدا 5.9 ی دیکەش لە ڕێگای دەریاییەوە سەردانی قەتەریان کردووە./.