بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیدا هاتووە کە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە نیۆیۆرک بە توندترین شێواز هێرش و دەسدرێژییەکەی 26 ی تشرینی یەکەمی 2024 ی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس لە هێزە سەربازییەکان و کەسێکی مەدەنی، ئیدانە دەکات.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها پێشێلکردنی جیدی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ئەو ڕێکخراوە جەختیکردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیکەی زیانپێگەیشتوو بە پێی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن بەرگری لە دەسەڵات، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و گەلی خۆیان بکەن.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی بەکارهێنانی نایاسایی خاکی عێراق لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ڕایگەیاندووە کە تاوانە بەردەوامەکانی ئەو ڕژێمە بە تایبەت لە غەززە و لوبنان بە هەڕەشە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دادەنرێت./.