بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازی نواتیم لە ناوچەی نەقەب لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراوە کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە ڕێگای مووشەکی بالستی هایپەرسۆنیکی فەڵەستینی 2 ئەنجام دراوە و بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی لە غەززە و لوبنان بەردەوام بێت، ئەم هێرشانەش درێژەیان دەبێت./.