بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن فەزلوڵڵا بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاندووە کە خۆڕاگری سەرجەم خەون و پیلانەکانی دوژمنی وەک هەمیشە ڕوبەڕوی شکست کردووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ئێستادا حزبوڵڵای لوبنان خۆڕاگرییەکی کەم وێنەی لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی لە خۆی پیشانداوە.
حەسەن فەزلوڵڵا ڕایگەیاند کە داگیرکارانی زایۆنیست هەوڵ دەدەن کە لە ناوچەی بنت جەبیل و گوندەکانی چواردەوری کە لە ساڵی 2006 دا شکستێکی گەورەیان بە سەر زایۆنیستەکاندا سەپاند، تۆڵەبکەنەوە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە غەززە و باشوری لوبنان و بۆ ڕاگرتنی ئەم دەسدرێژییە هیچ حسێبێک لە سەر ئەمریکییەکان ناکرێت./.