بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵی کۆبوونەوەی لە گەڵ لیوا ئیسماعیل قائانی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پێویستی ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە و جیهان لە مەترسی و لێکەوتەکانی ئەم شەڕە، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە یاوەری شاندێک کە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو، ڕۆژی یەک شەممە سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووە./.