بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یسرائیل کاتز کە بە هۆی کێشە و ناکۆکییەکانی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە وەزارەتی دەرەوە خراوەتە وەزارەتی شەڕ، ڕایگەیاندووە کە تا ئامانجەکانی شەڕی لوبنان مسۆگەر نەبێت، هیچ ڕێکەوتنێکی ئاگربەست ناکرێت.
ئەو وەزیری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە داماڵینی چەکی حزبوڵڵا، پاشەکشەی هێزەکانی حزبوڵڵا لە پشتەوەی ڕووباری لیتانی و گەڕانەوەی زایۆنیستەکانی شارۆچکە سنورییەکان، لەو ئامانجانەن کە دەبێت مسۆگەر بکرێن.
کاتز بانگەشەی ئەوەیکردووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی گەیشتن بەو ئامانجانە دەدات./.