بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی کە لە پاش کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و برینداربوونی بە هۆی تەقینەوەی پەیجەرەکان لە بەیروت، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ تاران گەڕابووە، لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر کەڵک وەرگرتن لە سەرجەم هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستی لە لوبنان کردەوە و سیاسەتی تارانی لەم قۆناغەدا بە باڵیۆز ئەمانی ڕاگەیاند.