بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گرۆسی ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی تشرینی دووەمی 2024 گەیشتە تاران و لە لایەن وتەبێژ و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
گرۆسی لەم سەردانەدا لە گەڵ ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە./.