بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سوودێکی خواردنی پرتەقاڵ لە ڕووی تەندرووستییەوە بریتین لە:
پرتەقاڵ کالۆری کەمی تێدایە و خواردنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
پرتەقاڵ پڕە لە ڕیشاڵ بە تایبەت ڕیشاڵی تواوە کە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات.
پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاندانی سووتانی چەوری لە جەستەدا.
ڤیتامین سی لە پرتەقاڵدا یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، ئەمەش تەندرووستی پێست باشتر دەکات.
پرتەقاڵ ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا.
یارمەتی شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی ئاوسانی گەدە دەدات.
تامی شیرینی سرووشتی پرتەقاڵ بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی و شەکر./.