بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی سوریای کردووە، لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری بەرگری و سەربازی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لە گەڵ وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بیروڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
ناوبراو جەختیکردەوە کە لەناوبردنی تیرۆریزم بەرپرسیارێتییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، لە بەر ئەوەی کە مەترسییەکانی هەڕەشە لە سەرجەم دانیشتووانی جیهان دەکات.
وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە 16 ی تشرینی دووەمی 2024 بە یاوەری شاندێک سەردانی سوریای کرد./.