بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکی زارەکیدا بۆ خەڵکی لوبنان کە لە وەڵامی نامەیەکی مەیسەم موتیعی و ژمارەیەک لە گرووپە جیهادییە ئێرانییەکان لە لوبناندا بووە، وتیان: ئێمە لە ئێوە جیا نین، ئێمە لە گەڵ ئێوەداین، ئێمە لە گەڵ ئێوە یەکێکین، لە ئێش و ئازارەکاندا پێکەوە هاوبەشین و هاوسۆزی یەکترین، ئازارەکانتان ئازاری ئێمەیە و خۆمان لە ئێوە بە جیا نازانین.
ژمارەیەک لە گرووپە جیهادییە ئێرانییەکان لە هەڵمەتێکدا بە ناوی ” ئێرانی هاوسۆز ” هاوکارییەکانی گەلی ئێرانیان گەیاندووەتە خەڵکی زوڵملێکراوی لوبنان./.