بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ستایشی بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردووە بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یۆئاف گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەم بڕیارەی بە مێژوویی ناو بردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق هەڵوێستی بوێرانە و دادپەروەرانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنێت لە دەرکردنی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر بنەمای تۆمەتبارکردنیان بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ.
عەوادی ڕایگەیاند کە بڕیارەکە دادپەروەرییە بۆ خوێنی دەیان هەزار شەهیدی بێ تاوانی غەززە و لوبنان کە زیاتر لە ساڵێکە بووونەتە قوربانی سیاسەتی شەڕەنگێزیی ڕژێمی زایۆنیستی.
وتەبێژی حکومەتی عێراق داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە کە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن./.