بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆید ئۆستن ڕایگەیاند کە نزیکەی 10 هەزار کەس لە هێزەکانی سوپای کۆریای باکور لە ناوچەی سنوریی کۆرسک ی ڕووسیا جێگیر کراون و پەیوەندی بە سوپای ئەم وڵاتەوە دەکەن.
ناوبراو وتی: بە پێی ئەو مەشق و ڕاهێنانەی بینراوە، چاوەڕوان دەکەین هێزەکانی کۆریای باکور پەیوەست بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە ببن.
سەرەڕای ئەمەش، ئۆستن ڕایگەیاندووە کە تا ئەمڕۆ ئاماژەیەکی بەرچاو لە بەشداری چالاکی هێزەکانی کۆریای باکور لەم شەڕەدا نییە./.