دوای نزیکەی ٧٥ ساڵ کوشتار و تاوان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان، لە گوندی دێریاسین لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو تا سەبرا و شەتیلا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و تاوانە ترسناکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی ١٤ مانگی ڕابردوودا (دوای ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا) هاواری ناڕەزایەتی هەموو خەڵکی ئازادی جیهانی بەرزکردەوە، دواجار، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو لە ئەنجامدەری سەرەکی تاوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، بە تۆمەتی بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێک، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، کوشتن و هەراسانکردن و کردەوەی نامرۆڤانە، ڕێگری لە دانیشتووانی غەززە بۆ دەستگەیشتن بە خۆراک، ئاو، دەرمان، پێداویستی پزیشکی، سووتەمەنی و کارەبا، دەرکرد.
بەدەر لەوەی کە ئەم حوکمە جێبەجێ دەکرێت یان نە، ئەوەی لە ناو حوکمەکەدا گرنگە و شاراوەتەوە، شێواندنی ناوبانگی ئەو ڕژێمەیە کە سەرکردەکانی لە سایەی ئەو دەسەڵاتە ساختەیەی کە درووستی کردوون بیریان لێکردۆتەوە، ئەو درۆیانە کە دەیکەن بۆ پاساوهێنانەوە بۆ خۆیان بۆ کوشتنی فەڵەستینیەکان لە بۆ ئەوەی جیهان و پشتیوانی بێوچانی ئەمریکا پیشان بدەن، ئەوان دەڵێن لە هەر شوێن و ناوچەیەکدا دەتوانن بە بیانووی بەرگری لە خۆیان خەڵک کوشتار بکەن.
قووڵایی و پانتایی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتە ئاستێک کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ناچار بوو بۆ یەکەمجار بڕیارێک سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمێک دەربکات کە ڕۆژئاواییەکان پشتیوانییان لێدەکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێش دەرکردنی سزاکە، واشنتن بە هەموو دەسەڵاتی خۆیەوە فشاری خستووەتە سەر دادگاکە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەرکردنی سزاکە و پاشان جێبەجێکردنی.
دوای زریانی ئەقسا، نتانیاهۆ و گاڵانت پێیان وابوو کە گۆڕەپانەکە کراوەیە بۆ کوشتنی منداڵ و ژن و بەساڵاچووان و ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی. ئەوان بێ ئاگا بوون لەوەی کە ویژدانی جیهانی بەئاگا و وریایە و چاودێری تاوانەکانیان دەکات.
دوور نییە نتانیاهۆ و ئەو ڕاستڕەوە توندڕەوانەی کە هاوکاری دەکەن، تاوانەکانیان زیاتر بکەن و ئەو حەمامە خوێناوییەی کە دەستیان پێکردووە هێندەی تر خوێناویتر بکەن بۆ ئەوەی پیشان بدەن کە ئەم حوکمە بێ بەهایە، بەڵام دەبێت بزانن کە کۆتایییەکی باشیان لە پێشەوە نابێت، وەک چۆن پێشبینی دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیەیان نەدەکرد.
لە ئاستی دەرەکی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، زۆرێک لە حکومەتەکان، تەنانەت حکومەتەکانی ئەورووپاش، چیتر وەک ڕابردوو چاویان لە نتانیاهۆ و ڕژێمی زایۆنیستی ناکەن و بە ڕواڵەت ناچارن لە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تەلئەبیب وریاتر بن. تەنانەت وەک پێشتر بە ئازادانە چەک بەو ڕژێمە نافرۆشن.
لە ئاستی ناوخۆشدا نەیارانی نتانیاهۆ و حکومەتە ڕاستڕەوەکەی هەردووکیان دڵخۆشن بە دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە، چونکە نتانیاهۆ ڕیسوا و زەلیل کراوە، هەروەها دڵتەنگن چونکە کەرامەتی ڕژێمەکەیان لەکەدار بووە. لە سەر بنەمای ئەمەش فشارە ناوخۆییەکان لە سەر کابینەکە زیاتر دەبێت و دەکرێت گریمانە بکرێت کە باشترین دەرفەت بۆ ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ ڕەخساوە بۆ خێراکردنی کەوتنی حکومەت.
دوا وشە ئەوەیە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوخۆی ئەو ڕژێمەدا تەنیا لە نتانیاهۆ و گاڵانتدا سنوردار نەبووە و ئەوانی دیکەش بەشدارییان کردووە و لە دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستیش، بایدن و بازنەی نزیکی ئەو لە تاوانەکاندا هاوبەشن. پێویستە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەربکرێت کە بە کوشتنی منداڵ و ژنان زەردەخەنە دەکەن./.