بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌وكردنی گه‌ده جۆرێك هه‌وكردنه له دیواری گه‌ده‌دا ڕوده‌دات زۆرجار ئه‌مه له په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی گه‌ده‌دا درووست ده‌بێت، ده‌كرێت له یه‌كه‌م جاردا حاڵه‌ته‌كه توند بێت یان ببێته نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له كاتی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی یان دووباره توشبوونه‌وه پاش چاكبوونه‌وه.
باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده، به‌دخۆراكی و خواردنی خۆراكی گه‌رم و زۆر سارد یان خواردنی خۆراك به خێرایی و باش نه‌جوینی، هاوكات خواردنی خۆراكی گه‌رم و سوێر و كێشانی جگه‌ره و جوینی بنێشت له سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده زیاد ده‌كات.
باوترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌ستكردنه به ئازارێكی توند هاوشێوه‌ی كونكردن به تایبه‌ت له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سه‌كه توشی ڕشانه‌وه و هێڵنجدان و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و قڕقێنه‌ی بەرده‌وام و دووباره و هه‌ستكردن به زوو تێربوون و قورسی گه‌ده و ناخۆشی بۆنی ده‌م.
باشتر وایه له كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه زوو سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و له هه‌ندێك جۆری خواردن دوور بكه‌وێته‌وه، ڕۆژانه 4-5 ژه‌م بخورێت و دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی ژه‌می سارد و گه‌رم و قاوه و شۆكۆلاته و به‌هارات و خواردنی چه‌ور و سوره‌وكراو و ژه‌می خێرا./.