بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی شویگۆ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هۆی دەیان ساڵ داگیرکاری لە ئەفغانستان، دەبێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتەدا بگێڕێت.
شویگۆ بە یاوەری شاندێک لە گەڵ سەرکردەکانی تاڵیبان لە شاری کابوڵ کۆبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ بەڵێنی هاوکاری نزیک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستان دەدات./.