بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە کابینە سەربازییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی سێ شەممە ڕەزامەندی لە سەر ڕێکەوتنی ئاگربەستی لوبنان دەربڕی.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە گەڵ لوبنان ڕۆژی چوارشەممە 27 ی تشرینی دووەمی 2024 دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە پێی ئەو ڕێکەوتنەش، ڕژێمی زایۆنیستی و لوبنان بڕیاری 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکەن.
ڕژێمی زایۆنیستی بڕیارە هێزەکانی بەرە بەرە لە باشوری هێڵی شینی لوبنان لە ماوەی دوو مانگدا بکشێنێتەوە./.