بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم موسەوی نوێنەری حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاندووە کە خۆڕاگری ئەوەی سەلماند کە ڕێگایەک بەدەر لە ڕێکەوتن و ئاگربەست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بوونی نییە و ئەوەی کە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە، جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەرمی پیرۆزی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانەدا بە خاک دەسپێردرێت./.