بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی بە بۆنەی ئاگربەستی لوبنانەوە ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەیان ملیار دۆلاری باجدەرانی ئەمریکیی دۆشی و بۆ تاوانە دژە مرۆییەکانی کەڵکی لە پشتیوانی هەمەلایەنەی واشنتن وەرگرت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەم هەموو پشتیوانییەش و بە هۆی ئەو هەموو زیانەی کە لە لوبنان بە زایۆنیستەکان گەیشت، بەناچار بۆ ڕێکەوتنی ئاگربەست پاڕایەوە.
عێراقچی جەختیکردەوە کە حزبوڵڵای لوبنان جارێکی دیکە ئەفسانەی نەدۆڕانی ڕژێمی زایۆنیستیی لەناوبرد.
ڕاشیگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە ڕژێمی زایۆنیستی دان بە شکستی غەززەشدا بنێت./.